به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ خالید مەشعەل سەرۆکی پێشووی حەماس ئەمڕۆ شەممە گوتی ، هەندێ لا هەوڵ ئەدەن شەڕی ئەم بەینەی خۆڕاگری لە گەڵ زایۆنیەکان ، بۆ یەکلاکردنەوەی سیاسی و رێکاری مردووی دوو حکومەتیی بقۆزنەوە و رژێمی زایۆنی هەوڵ ئەدات ئەو شتەی لە مەیدان دا بەدەستی نەهێناوە ، لە رێگەی سیاسیەوە بەدەستی بێنێ .
سەروکی پێشووی حەماس گوتیشی : رژێمی زایۆنی هەوڵ ئەدات گەلی فەلەستین لە قودس ، مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح هانبدات و لە رێگەی ئاسایی کردنەوە و دامەزراندنی پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی دیکە ، تاوانکاریەکانی خۆی دیزە بەدەرخۆنە بکات .
342/